كەشناسیی هەرێم: باری كەشو هەوای ئەمڕۆ و سبەی ڕاگەیەندرا

كەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی کەش و هەوای ئه‌مرۆ و سبه‌ینێی بڵاوکردەوە، به‌پێی پێشبینییه‌كانیش پلەكانی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە و ئاسمانی ناوچەكانی هەرێم بە گشتی لەنێوان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، ئەمڕۆ دووشەممە 16ی كانوونی دووەمی 2023 ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت و خێراى با لە سەر خۆ دەبێت ( 5 – 15 ) کم/ک، پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە, لەناوچە شاخاوویەکان نەبێ کەمێک نزم دەبێتەوە بە بەراوورد بە تۆمارەکانی دوێنێ.

سبەینێ سێشەممە، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، خێراى با / لە سەر خۆ – مام ناوەند دەبێت ( 10- 15 ) کم/ک . لەناوچە کانی رۆژئاوا و ناوەراستی هەڕێم چالاک دەبێ بۆ سەروی 20 کم/ک.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 15 پلەى سیلیزى

سلێمانی : 12 پلەى سیلیزى

دهۆک : 13 پلەى سیلیزى

کەرکوک : 17 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 12پلەى سیلیزى

زاخۆ : 14 پلەى سیلیزى

سۆران : 12 پلەى سیلیزى

گەرمیان : 16 پلەى سیلیزى

پەیوەندیدار