وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی ھەرێمی کوردستان بە ھۆی نوێ نەکردنەوەی مۆڵەتی کارکردنەوە پەخشی ٢٩ کەناڵ رادەگرێت.
لە فەرمانێکی کارگێڕیدا، بەڕێوبەرایەتی گشتیی راگەیاندن و چاپ و بڵاوکردنەوەی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی ھەرێمی کوردستاندا ئاماژە بەوەکراوە، بە ھۆی نوێ نەکردنەوەی مۆڵەتی کارکردنەوە پەخشی ژمارەیەک کەناڵ ڕادەگرێت.
لە فەرمانەکەدا، کە بە ژمارە ١١٢ی ڕۆژی ١٦/١/٢٠٢٣ دەرچووە ھاتووە، پاڵپشت بە ماددەی سێیەم لە بڕگەی یەکەم، خاڵی پێنجەم لە ڕێنمایی ژمارە ١ی ساڵی ٢٠١٤ی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان تایبەت بە “ڕێنمایی ڕێکخستنی فریکوێنسی سپەیس لە ھەرێمی کوردستان”، لە بەر ئەوەی ئەو کەناڵانەی ناویان لە خوارەوە ھاتووە، مۆڵەتیان نوێ نەکردووەتەوە، بڕیارمان دا بە: “ڕاگرتنی پەخشی ئاسایی تاوەکو مۆڵەتەکانیان نوێ دەکەنەوە”.
لیستی ناوی کەناڵەکان: