شاندێکی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان سەردانی بەشی پەیوەندیی گشتیی پارتی دیموکراتی کوردستانی کرد..

ئەمڕۆ رۆژی سێ شەممە 17/1/2023 بەڵێن عەبدولڵا سكرتێری حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان هاوڕێ لەگەڵ بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکان و ژمارەیەک لەئەندامانی ئەنجومەنی گشتی سەردانی بەشی پەیوەندی گشتیی پارتی دیموکراتی کوردستانی کرد، شاندی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان لەلایەن د.جه‌عفه‌ر ئێمینكی به‌رپرسی به‌شی په‌یوه‌ندیی گشتیی پارتی دیموكراتی كوردستان و ئەندامانی بەش پێشوازییان لێ کرا.
سکرتێری حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان پیرۆزبایی لە چواردەیەمین کۆنگرەی پارتی کرد و داوای سەرکەوتنی بۆ د. جەعفەر ئێمینکی کرد لە ئەرکی نوێی دا.
له‌ دیدارەکەدا، گفتوگۆ ده‌ربارەی ڕەوشی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان کرا و جه‌خت له‌سه‌ر پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا و پێویستیی یه‌كڕیزی هێز و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی کوردستان كرایه‌وه‌.

ئێستانیوز :بێستون لەتیف

پەیوەندیدار