شاندێکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان سەردانی زەحمەتکێشان دەكات

بەڵێن عەبدوڵا سکرتێری حزبی زەحمەتکێشان و هاورێ لەگەل بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندیەکان وژمارەیەک لە ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەرکردایەتی پێشوازیان لە عەبدوڵا حاجی مەحمود جێگری سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان وژمارەیەک لەئەندامانی مەکتەبی سیاسی وسەرکردایەتی کرد ، پارتی سۆسیال دیموکرات وحزبی زەحمەتکێشانی کوردستان هاوڕابوون لەسەر پێویستی یە کڕێزیی کوردستانی لەو قۆناخە هەستیارەدا.

لەدیدارەکە جەخت لەسەر پەیوەندیەکان نێوان حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان و پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان کرایەوە.

ئێستانیوز :بێستون لەتیف

پەیوەندیدار