لە ماوەى 15 رۆژدا نزیکەی 100 کەس لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەستگیرکراون

ناوەندنی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ لە رۆژهەڵاتی کوردستان بڵاوی کردەوە، لە 15 رۆژی ئەم مانگەدا 96 گەنج و لاو لە شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەستگیر کراون.

ئەوەشخراوەتەڕو، 13 کەس لەو دەستگیرکراوانە تەمەنیان لە 18 ساڵ کەمتر بوە و چارەنوسی زۆربەی ئەو دەستگیرکراوانە و 50 دەستگیرکراوی شاری جوانڕۆ نادیارە.

بە پێی زانیارییەکانی ئەو ناوەندە، لە کۆی ئەو 96 دەستگیرکراوە پێنج کەسیان خوێندکاری زانکۆ و چواریان مامۆستا و پێنج کەسیشیان ژن بون.

بە پێی ئامارەکان لە ناڕەزایەتییەکانی سەرتاسەری ئێران زیاتر لە 19 هەزار کەس دەستگیرکراون و ژمارەی دەستگیرکراوانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەگاتە نزیکەی حەوت هەزار کەس.

bestun

پەیوەندیدار