كەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی کەش و هەوای ئه‌مرۆ و سبه‌ی بڵاوکردەوە

كەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی کەش و هەوای ئه‌مرۆ و سبه‌ینێی بڵاوکردەوە، به‌پێی پێشبینییه‌كانیش پلەكانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە و ئاسمانی ناوچەكانی هەرێم بە گشتی ساماڵ دەبێت.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، ئەمڕۆ چوارشەممە 18ی كانوونی دووەمی 2023 ئاسمان ساماڵ دەبێت وپلەکانی گەرماش بەرزدەبێتەوە بە یەک پلە بەراورد بە تۆمارکراوى رۆژى پێشوو.

سبەینێ پێنجشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانى گەرماش بەرزدەبێتەوە بە (1 – 2 ) پلە لەتۆمارکراو ئەمڕۆ، مەوداى بینین / 8 – 10 کم دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 18 پلەى سیلیزى

سلێمانی : 16 پلەى سیلیزى

دهۆک : 18 پلەى سیلیزى

کەرکوک : 19 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 16پلەى سیلیزى

زاخۆ : 18 پلەى سیلیزى

سۆران : 15 پلەى سیلیزى

گەرمیان : 20 پلەى سیلیزى

بێستون لەتیف 18/01/2023 – 11:00

پەیوەندیدار