ھاتوچۆی ھەولێر لەبارەی کامێرای تۆمارکردنی خێرایی خاڵ بۆ خاڵ شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە و ئاشکرایکرد، لە شەقامی ١٢٠ مەتری ھەولێر لە نێوان شەقامی کەرکوک بۆ شەقامی بنەسڵاوە لە ھەردوو ساید ئەو کامێراییە لە ھەفتەی داھاتوو دەکەوێتە کار.
بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی ھەولێر رایگەیاند، بۆ کەمکردنەوەی قوربانییەکانی ھاتوچۆ و کۆنترۆڵکردنی تیژڕۆیی، وەکو قۆناغی یەکەم، کامێرای تۆمارکردنی تیژڕۆیی خاڵ بۆ خاڵ یان Point to Point کە تێکڕای خێرایی لە نێوان دوو کامێرا تۆمار دەکات، لە شەقامی ١٢٠ مەتری ھەولێر لە نێوان شەقامی کەرکوک بۆ شەقامی بنەسڵاوە لە ھەردوو ساید ئەو کامێراییە لە ھەفتەی داھاتوو دەکەوێتە کار.
ھاتوچۆی ھەولێر شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە و دەڵێت، بۆ ئەوەی خۆیان لە سزای دارایی کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕۆیی بپارێزن، نابێت لە شەقامی ١٢٠ مەتری لەمەولا تیژڕۆیی بکەن و نابێت ئۆتۆمبێلی بچووک لە ١١٠ کیلۆمەتر لە سەعاتێکدا و ئۆتۆمبێلی بارھەڵگر لە ٨٠ کیلۆمەتر لە سەعاتێکدا خێراتر بڕون، ھەر خێراییەکی زیادە بۆیان تۆمار دەکرێت و سزای دارایی دەدرێن جا کامێراکە دیار بێت یان نا.
دەشڵێت، شوفێرانی بارھەڵگر تەنھا ڕێگە پێدراون لە ھێلی دیاریکراو بۆیان شوفێری بکەن، بە پێچەوانەوە ڕوبەڕوی سزای دارایی دەبنەوە.