ئیلھام ئەحمەد: ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی تورکیا و سوریا بە نێوەندگیری روسیایە بۆ ھێشتنەوەی بەشار ئەسەد لە دەسەڵات

ئیلھام ئەحمەد، سەرۆکی دەستەی جێبەجێکاری ئەنجومەنی سوریای دیموکرات رایگەیاند، ئاساییکردنەوەی پەیوەندەییەکانی تورکیا و سوریا، ھەوڵێکی روسیایە بۆ ھێشتنەوەی بەشار ئەسەد لە دەسەڵات و پەراوێزخستنی بڕیارە نێودەوڵەتییەکان.

ئیلھام ئەحمەد، لە کۆبونەوەی گشتی ساڵانەی ئەنجومەنی جێبەجێکاری بەرێوەبەرایەتی خۆسەر رایگەیاند، مۆسکۆ لە ھەوڵی ئەوەدایە کاری لیژنەی دەستوری خێراتر بکات و کۆتایی بھێنێت بە دۆسیەی ھەموارکردنی دەستوری سوریا و ھەنگاو بنێت بەرەو ھەڵبژاردنەکان، بە دوور لە بڕیارەکانی جنێڤ بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سوریا.

ئیلھام ئەحمەد وتیشی، ئاساییکردنەوەی ئەو پەیوەندییانەش، فشاری زیاتر دەخاتە سەر ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش و مانەوەی ھێزەکانیان لە سوریا و ھەڵوەشاندنەوەی ھێزەکانی سوریای دیموکرات و دامەزراوەکانی بەرێوبەرایەتی خۆسەر.

پەیوەندیدار