سه‌رۆك وه‌زیرانی نیوزلاندا ده‌ستبەردارى پۆستەکەى دەبێت

سەرۆک وەزیرانی نیوزلەندا لەبەردەم ئەندامانی پارتی کرێکاران رایگەیاند، توانای ئەوەی نییە چوار ساڵی تر بەردەوام بێت وەک سەرۆک وەزیران و رۆژی ٧ی شوبات دەستلەکارکێشانەوەکەی دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە. رەتیشیکردەوە ھیچ نھێنییەک لە پشت دەستلەکارکێشانەوەی ھەبێت.

له‌به‌رامبه‌ر بڕیاره‌كه‌ی رابه‌ری پارتی كرێكارانی نیوزلاند، ئه‌ندامانی پارته‌كه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی نیوزلاند رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ له‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كدا ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی كه‌سایه‌تییه‌كی دیكه‌ بۆ جێگرتنه‌وه‌ جسێندا ئاردرن دەدەن تا ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوی وڵاتەکەیان.

“جاسیندا ئاردیرن” ساڵی ٢٠١٧ وە سەرۆک وەزیرانی نیوزلەندا دەستبەکاربوو، بەپێی راپرسییە نوێیەکانیش، ئاستی جەماوەری کەمبووەتەوە.

بڕیاریشە ھەڵبژاردنی گشتی داھاتوو لە نیوزلەندا لە ١٤ی تشرینی یەکەمی داھاتوو بەڕێوەبچێت.

پەیوەندیدار