کەشناسی هەرێم ڕایدەگەیەنیت: بۆ ماوەی دوو رۆژی داهاتوو ئاسمانی ناوچەکانی هەرێم ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما بەردەوام دەبن لە بەرزبوونەوە
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم ڕاگەیاند : ئەمڕۆ پێنج شەممە ئاسمانی ناوچەکانی هەرێم ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما بەرزتر دەبن بەراورد بە رۆژانی رابردوو بە رێژەی یەک بۆ دوو پلەی سەدی.
ئەوەش خراوەتەڕوو: سبەی هەینی ئاسمانی ناوچەکانی هەرێم بە گشتی ساماڵ و پەڵە هەوردەبێت و پلەکانی گەرما بەردەوام دەبن لە بەرزبوونەوە.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم بەرزترین پلەی گەرمای ناوچەکانی هەرێم بۆ بەیانی بەم شێوەیە دەبێت:
هەولێر ١٨ پلە
سلێمانی ١٦ پلە
دهۆک ١٨ پلە
کەرکوک ٢١ پلە
هەڵەبجە ١٦ پلە
زاخۆ ١٩ پلە
سۆران ١٧ پلە
گەرمیان ٢٢ پلە