سەرۆکی هەرێمی کوردستان : دەبێت مافی هەموو پێکهاتەکانی عێراق بەپێی دەستوور دابین بکرێت

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە میانەی پێشکەشکردنی وتارێکدا رایگەیاند، نابێت وەک ئێستا لە عێراق دەستوور پشتگوێ بخرێت، بەڵکو دەبێت بە تەواوی جێبەجێ بکرێت. دەشڵێت، “هیوادارین لە ماوەیەکی نزیکدا بەندەکانی رێککەوتنی پێکهێنانی حکومەتی عێراق جێبەجێ بکرێن.”

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 21ـی كانوونی دووه‌می 2023، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە رێوڕەسمی ساڵیادی تیرۆرکردنی محەممەد باقر حەکیم لە بەغدا لە وتارێکدا رایگەیاند، “دەستوور گرێبەستێکی سیاسی و کۆمەڵایەتی نێوان هەموو پێکهاتەکانی عێراقە نابێت بەمشێوەیەی ئێستا پشتگوێ بخرێت، بەڵکو دەبێت بە تەواوی جێبەجێ بکرێت، بۆ ئەوەی خەڵک خۆی لە پڕۆسەی سیاسی عێراق دوور نەبینێت.”

سەرۆکی هەرێمی کوردستان باس لە مافی پێکهاتەکان بەپێی دەستوور دەکات و دەڵێت، “دەبێت مافی هەموو پێکهاتەکانی عێراق بەپێی دەستوور دابین بکرێت، بە شێوەیەکی راستەقینە و بە کردەوە سیستمی بەڕێوەبردنی عێراق فیدراڵی بێت.”

پەیوەندیدار