دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق : تۆڕێكی بازرگانیكردن بە ماددە هۆشبەرەكان دەستگیركران

دەزگای ئاسایشی نیشتمانی تۆڕێكی بازرگانیكردن بە ماددە هۆشبەرەكانی هەڵوەشاندوە ، كە زیاتر لە (400) هەزار حەبی مادەی هۆشبەری لە نەینەوا لەبەردەستدا بوو.

ئەمڕۆ یەكشەممە دەزگای ئاسایشی نیشتمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوە كردووە : مەفرەزەكانی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی لە پارێزگای بابل توانیان و دوای هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی نەینەوا و بە هەوڵی هەواڵگری و وەرگرتنی ڕەزامەندی دادوەری بۆ تۆڕێكی مەترسیداری بازرگانیكردن بە ماددە هۆشبەرەكان هەڵبوەشێننەوە و ئەنجامدەرانی دەستگیربكەن .

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد : باندەكە پێكهاتبوون لە 3 كەس لە پارێزگای نەینەوا لەوێدا ڕاكێشران بۆ بۆسەیەكی ورد بۆ شاری حللە و دەستیان بەسەر زیاتر لە (400) هەزار حەبی مادەی هۆشبەردا گیرا.

باسی له‌وه‌ش كرد، دوای لێپرسینەوە لەگەڵ ئەندامانی تۆڕەكە دانیان بەوەدا ناوە كە حەبی مادەی هۆشبەریان لە پارێزگا جیاوازەكانی ناوەند و باشوور دابەشكردووە.

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، وتەكانی تۆمەتباران بەپێی پێویست تۆماركراون و ڕەوانەی لایەنە پەیوەندیدارەكان كراون بۆ وەرگرتنی سزای دادپەروەرانەی خۆیان.

پەیوەندیدار