فوئاد حسێن، جێگری سه‌رۆكوه‌زیران بۆ کاروباری ئابوری رایده‌گه‌یه‌نێت، ره‌شنوسی بودجه‌ی 2023ـی عێراق ئاماده‌یه‌و بڕه‌كه‌ی زیاتر له 130 ملیار دۆلاره.
فوئاد حسێن كه له‌هه‌مانكاتدا سەرۆکی لیژنەی دارایی‌و ئابوری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقیشه ڕایگەیاند ره‌شنوسی بودجه‌ی 2023ـی عێراق ئاماده‌یه‌و بڕه‌كه‌ی زیاتر له 130 ملیار دۆلاره، به‌و پێیه‌ی نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وت له‌نێوان 65 تا 75 دۆلار خه‌مڵێنراوه.
راشیگەیاندووه، ژمارەیەک کۆبونەوەی چڕیان لەبارەی رەشنوسی بودجەی ساڵی 2023 ئەنجامداوەو رەشنوسەکە ئامادەیەو پێداچونەوەی کۆتایی بۆ دەكرێت.
ده‌شڵێت، “لەرۆژانی داهاتودا پاش تەواوبونی، رەوانەی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراقی دەکەین”.
پێشتر محه‌مه‌د شه‌مه‌ری، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاندبو، بودجه‌ی گشتی ساڵی 2023ی گه‌وره‌ترین بودجه ده‌بێت له‌مێژوی عێراقداو هۆكاری دواكه‌وتنه‌كه‌شی بۆئه‌وه ده‌گڕێته‌وه كه تائێستا له‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه ره‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران نه‌كراوه.