ڕێكخراوی ھەنگاو بۆ مافی مرۆڤ ئاشكرایدهكات، لە ماوەی ساڵێكدا لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان، 52 ھاووڵاتیی كورد لە سێدارە دراون.
بەپێی ئامارێكی ڕێكخراوی ھەنگاو بۆ مافی مرۆڤ، لە ساڵی 2022 دا، 52 ھاووڵاتیی كورد لە شارەكانی كوردستان و شارەكانی دیكەی ئێران لە سێدارە دراون و تا ئێستا ناسنامەی 51 كەسیان ئاشكرا بووە.
ڕێكخراوهكه ئاماژهی بهوهش كردووه، زۆرترین ژمارەی لە سێدارە دراوان لە بەندیخانەكانی ئورمیە و خوڕەمئاوا بووە كە لەھەریەكەیان نۆ حاڵەت تۆماركراوە، لە بەندیخانەی ناوەندیی لە ئیلام و كەرەجیش هەشت حاڵەت و لە كرماشان شەش، لە ئەراك پێنج، سنە چوار حاڵەت تۆماركراون.