ئەلینا رۆمانوسکی باڵیۆزی ئەمریكا لە بەغداد ڕایدەگەیەنێت: وڵاتەكەی هەوڵدەدات لەگەڵ دەسەڵاتدارانی عێراقدا رێگری بكات لە شتنەوە و بەقاچاخبردنی پارەی دۆلار كە خاوەندارێتییەكەی دەگەڕێتەوە بۆ گەلی عێراق.
لە دیدارێكی تەلەڤیزیۆنیدا ئەلینا رۆمانوسکی باڵیۆزی ئەمریكا لە بەغداد ڕایگەیاند: كە لەگەڵ حكومەتی عێراقدا گفتوگۆیانكردووە سەبارەت بە دۆسیەی گەندەڵی و جەختیانكردووەتەوە لەسەر بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە عێراق.
ئاماژەی بەوەشكرد: ئەمریكا بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دیاری ناكات، بەڵكو هەوڵی بەهێزكردنی كەرتی بانكیی عێراق دەدات و دەیەوێت ڕێگربێت لەوەی تاوانكار و لایەنە ئامانجدارەكان، سیستمی بانكیی جیهانی بەكاربهێنن بۆ بەقاچاخبردنی دۆلاری عێراق بۆ دەرەوەی وڵات.
باڵیۆزی ئەمریكا لە باسی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و بەغدا دا ووتی: هەوڵی نزیك كردنەوەی هەولێر و بەغداد لە یەكدی و بەهێزكردنی پەیوەندییەكانیان دەدەین.