تیرۆریستێک لە سلێمانی دەستگیرکرا

ئاسایشی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، هێزەکانیان توانیویانە تیرۆریستێک دەستگیربکات، کە بەشدارى لە چەند کارێکى تاوانکاریدا کردووە و ویستویەتى لە هەرێمەوە هەڵبێت.

بەگوێرەى ڕاگەیەنراوى بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی، پاڵپشت بەبڕیاری دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان ، رەزامەندی بەڕێز دادوەر لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری و بەدواداچوون هێزەکانمان بە هاوکاری ئۆپەراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی ، تیرۆریستێک دەستگیر دەکات کە بەشداربووە لە ئەنجامدانی چەندین کردەوەی دژ بەمرۆڤایەتی .

تیرۆریستی دەستگیرکراو (ع ، ق ، م) لەساڵی (٢٠١٤) پەیوەندی بە تیرۆریستانی داعشەوە دەکات و بەیعەت بە تیرۆریستی کوژراو (مصعب محمود عبدالعزیز ) دەدات و بەشداری شەڕەکانی ناحیەی ئامرلی و سلێمانبەگی کردوە

لەساڵی (٢٠١٥) چۆتە سنوری قەزای حەویجەو بەشداری چەندین کردەوەی تیرۆریستی کردوە و چەند جارێکیش بەسەختی بریندربووە .

لەساڵی (٢٠١٨ ) گواسراوەتەوە سنوری قۆری چای لەنێوان ( دووزخورماتوو – کفری ) وەک چەکداری شەڕکەر هێڵراوەتەوە و شەوی (۱٨ / ١٩ ی ١ ی ٢٠٢٣ ) هاتۆتە سنوری بەڕێوەبەرایەتیمان بەمەبەستی هەڵهاتنی بۆ دەرەوەی هەرێم بەڵام هەمان شەو لەسەر بنەمای بەدواداچوون دەستگیرکرا و روبەڕووی یاسا کرایەوە .

پەیوەندیدار