په‌رله‌مانی كوردستان: دادگای فیدراڵی چەندین جارە بڕیار لە دژی ماف و دەسکەوتەکانی خەڵکی کوردستان دەدات

په‌رله‌مانی كوردستان رایگەیاند: دادگای فیدراڵی چەندین جارە بەبێ لەبەرچاوگرتنی ماف و شایستەکانی خەڵکی کوردستان بڕیار لە دژی ماف و دەسکەوتەکانی دەدات.

پەرلەمانی کوردستان راگەیەندراوێکی لەبارەی دوایین بڕیاری دادگای فیدراڵی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە: “بەداخەوە جارێکی دیکە دادگای فیدراڵیی عێراق، بڕیارێکی دیکەی لە دژی مافەکانی خەڵکی کوردستان دەرکرد و ئومێدی رێککەوتن و هەماهەنگیی زیاتری نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدەاڵیی زۆر کەمکردەوە و بووە سەرەتای گرژکردنەوە ناکۆکییەکان”.

لە راگەیەندراوی پەرلەمانی کوردستان هاتووە: “دادگای فیدراڵی، چەندین جارە بەبێ لەبەرچاوگرتنی ماف و شایستەکانی خەڵکی کوردستان بڕیار لە دژی ماف و دەسکەوتەکانی دەدات. وێڕای ئەوەی کە گومان لەسەر دەستووریبوونی کۆی دامەزراوەکەش هەیە و پێویستە بەپێی بنەماکانی دەستوور دابمەزرێندرێت و ڕێز لە مافەکانی تەواوی پێکهاتەکان بگرێت و دادپەروەری و وەکیەکی لەنێوان هەمووان بەدیبهێنیت”.

دەقی راگەندراوی پەرلەمانی کوردستان:

بەداخەوە جارێکی دیکە دادگای فیدڕاڵیی عێراق، بڕیارێکی دیکەی لە دژی مافەکانی خەڵکی کوردستان دەرکرد و ئومێدی ڕێککەوتن و هەماهەنگیی زیاتری نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدڕاڵیی زۆر کەمکردەوە و بووە سەرەتای گرژکردنەوە ناکۆکییەکان.

دادگای فیدڕاڵی، چەندین جارە بەبێ لەبەرچاوگرتنی ماف و شایستەکانی خەڵکی کوردستان بڕیار لە دژی ماف و دەسکەوتەکانی دەدات. وێڕای ئەوەی کە گومان لەسەر دەستووریبوونی کۆی دامەزراوەکەش هەیە و پێویستە بەپێی بنەماکانی دەستوور دابمەزرێندرێت و ڕێز لە مافەکانی تەواوی پێکهاتەکان بگرێت و دادپەروەری و وەکیەکی لەنێوان هەمووان بەدیبهێنیت.

ئەو بڕیارەی دادگای فیدڕاڵی کاریگەریی راستەوخۆی دەبێت لەسەر ژیان و قووتی فەرمانبەران و سەرجەم خەڵکی کوردستان و خزمەتگوزارییە گشتییەکان. کاریگەریی خراپیش دەکاتە سەر ئەو لەیەککنزیکبوونەوە و لیکتێگەیشتنانەی لەنێوان هەولێر و بەغدا هاتبوونە ئاراوە و خەڵکی هەموو عێراق بە ئومێدبوون ببێتە سەرەتای کۆتایی ناکۆکییەکانی نێوانیان و جێبەجێکردنی ماددە دەستوورییەکان و گێڕانەوەی مافی هەموو ناوچەکان.

ئەو بڕیارەی دادگا دەبێتە هۆکارێک بۆ فرانبوونی درزی نێوان ڕێککەوتن و پێکهاتنی سەرجەم پێکهاتەکانی عێراق و لەبری نزیکكردنەوەی هاووڵاتییان و هێزە سیاسییەکان، پتر لە یەکیان دووردەخاتەوە و کێشە و ناکۆکی و ئاستەنگەکانی عێراقیش زیاد دەکات.

بەناوی پەرلەمانی کوردستانەوە داواکارین هەموو ئەو بڕیارە ناڕەوایانەی لە دژی خەڵکی کوردستان دەرکراون هەڵبوەشیندرێنەوە و جارێکی دیکە دەرگا بۆ گفتوگۆ و ڕێكکەوتن بکرێتەوە.

دادگا و بنەماکانی یاسا بۆ لێکتێگەیشتن و لەیەکەوەنزیکبوون و دادپەروەرییە، نەک بۆ دوورکەوتنەوە و ترازان و خۆسەپاندن.

په‌رله‌مانی كوردستان

٢٦ی ١ی ٢٠٢٣

پەیوەندیدار