لە تاران هێرش كرایه‌ سەر باڵیۆزخانەی ئازەربایجان و کوژراو و بریندار هەیه‌

وەزارەتی دەرەوەی ئازەربایجان ئاشكرای كرد كە ئەمڕۆ هێرشێكی چەكداری كراوەتە سەر باڵیۆزخانەی وڵاتەكەیان لە تارانی پایتەختی ئێران و پاسەوانێكیان كوژراوە.

وەزارەتی دەرەوەی ئازەربایجان لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند: باڵیۆزخانەی وڵاتەكەمان لە شاری تاران ڕووبەڕووی هێرشێكی چەكداری بۆتەوە.

ڕاشیگەیاند: لە ئەنجامی هێرشەكەو لەكاتی ڕووبەڕووبوونەوەی هێرشكەران، (ئۆرخان عەسكەرۆف) بەرپرسی پاسەوانەكانی باڵیۆزخانەی ئازەربایجان لە تاران كوژراوەو هەروەها پاسەوانێكی تریش بریندار بووە.

وەزارەتی دەرەوەی ئازەربایجان ئاماژەی بەوەشدا كە پاسەوانەكانی باڵیۆزخانە هێرشكەرەكەیان دەستگیركردووە.‌

پەیوەندیدار