“سەلاحەدین دەمیرتاش”ھاوسەرۆکی پێشووتری پارتی دیموکراتی گەلان”ھەدەپە”لە رێگەی پارێزەرەکانییەوە پەیامێکی بڵاوکردەوەو رایگەیاند، حکومەتی تورکیا پلانی ھەیە بەر لە ھەڵبژاردن ھێرش بکاتە سەر کۆبانێ لە رۆژئاوای کوردستان.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، گەورەترین تاقیکردنەوەی ئۆپۆزسیۆن ئەو ھەڵوێستەیە، لەبەرامبەر ئەو پلانە فێڵبازیانەدا دەیگرێتەبەر، کە ئایا ھەوڵدان بۆ داگیرکردنی خاکی کەسێکی تر بۆ دەنگدان دەبێت.
دەمیرتاش سەبارەت ئۆپۆزسیۆنیش راشیگەیاند، ئەگەر ئەردۆغان کاندیدی سەرکەوتوو بێت، بۆچی ھەوڵی زیادکردنی ھوداپار دەدات بۆ ھاوپەیمانیتیەکەیان کە ١٧٠ ھەزار دەنگی ھەیە.