کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووى شارەکانى هەرێم ڕاگەیەندرا

کەشناسیی هەرێم کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووى شارەکانى هەرێمى کوردستانى بڵاوکردەوەو بە گوێرەى پێشبینییەکان ئەمرۆو سبەینێ نمە باران لە ناو شارەکان و بەفربارین لە ناوچە شاخاوییەکان دەبارێت، پلەکانى گەرماش بەم شێوەیەى لاى خوارەوە دەبێت:-

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو
ئەمڕۆ 28- 1- 2023
کەش/ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لە گەڵ بارینی نمە باران لە هەندێ شوێن، لە کاتەکانی شەودا رێژەی دابارین زیاتر دەبێت وە لە ناوچە شاخاویەکان بەفری لەگەڵدایە وە ئەگەرى هەیە بەفر بارین سەنتەری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە بگرێتەوە.
پلەکانی گەرما/ نزم دەبێتەوە بە (1-2) پلە بە بەراورد لە تۆمارکراوی رۆژی پێشوو.
خێراى با / 10 – 20 کم/س.
ئاراستەی با / باشورى خۆرهەڵات
مەوداى بینین / 7 – 9 کم
پلەکانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەینێ 29- 1- 2023
کەش/ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمە باران لە هەندێ شوێن، لە ناوچە شاخاویەکان بەفر و باران دەبێت وە لەکاتەکانی شەودا ئەگەر هەیە بەفر بارین سەنتەری شاری سلێمانی بگرێتەوە.
پلەکانی گەرما/ نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوی رۆژی پێشوو.
خێراى با / 10 – 20 کم/س.
ئاراستەی با / باشورى خۆرهەڵات
مەوداى بینین / 7 – 9 کم
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 13
سلێمانی : 11
دهۆک : 12
کەرکوک : 16
هەڵەبجە : 11
زاخۆ : 13
سۆران : 9
گەرمیان : 18
بەشى پێشبینى / 28- 1- 2023

پەیوەندیدار