ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه 29 ی كانونی دووه‌می 2023 بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم ڕێژەی بەفر بارینى 24 کاتژمێری رابردووى هەندێک لە ناوچەکانى هەرێمی بڵاوکردەوە،كه بەمشێوەیەی خواره‌وه‌یه:
- تەوێڵە 1.5 سم.
- کانى ماسى 13.0 سم.
- بامەڕنێ 1.0 سم.
- شیلادزێ 2.0 سم.
- دینارتە 1سم.
- چامانکێ 7.0 سم.
- رەواندز 10 سم.
- سۆران 10 سم (گوندی هاودیان).
- قەڵادزێ مەرزى کێڵێ 25 سم.
- حاجى ئۆمەران 32 سم.
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه شه‌پۆلێكی به‌فربارێن ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستانی گرتۆته‌وه به جورێك له هه‌ندێك ناوچه هاتوچۆ په‌كی كه‌وتوه و بوه‌ته هۆی دروست بونی ئاسته‌نگی له‌به‌رده‌م شۆفێران و هاوڵاتیان