مەکتەبی سیاسی حزبی زەحمەکێشانی کوردستان پرسەنامەیەك ئاراستەی هاوڕێ ئەرسەلان هەڵەبجەیی دەكات

بە خەم و پەژارەیەکی زۆرەوه هەواڵی ماڵئاوایی کاکە بەڵێن،کوڕی هاوڕێ ئەرسەلان حەمەبرا هەلەبجەیی – مان بیست ، لەو پێوەندە خەمناكەدا پرسە و سەرەخۆشی لە هاوڕێ ئەرسەلان و لە کەس و کار و خانەوادە تێکۆشەرەکەیان دەکەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمیان دەزانین. هیوادارین ئەمە دوا خەم و ناخۆشیان بێت.
روحی کاکە بەڵێن شاد بێ و جێگەی بەهەشت بێ، سەبرو ئارامی بۆ هەموو لایەك .

مەکتەبی سیاسیی
حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان

29 ی کانوونی دووەمی 2023

پەیوەندیدار