رێکخراوی تەندروستیی جیهانی ڕایدەگەیەنێت لەگەڵ ئەوەی ماوەی سێ ساڵە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەردەوامە،بەڵام تا ئێستا جێگەی مەترسییە لەسەر جیهان.
ئەمڕۆ دووشەممە رێکخراویی تەندروستیی جیهانی ڕایگەیاند: تا ئێستاش ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەر جیهان مەترسییە و لە ریزبەندی حاڵەتە لەناکاوەکاندایە.
ڕوونیش كراوەتەوە: لیژنەی باری لە ناکاوی تەندروستیی جیهانی هەست بەدڵەڕاوکێ دەکات لە ئاستی بەردەوامیی مەترسییەکانی کۆرۆنا.
شایەنی باسە راگەیەندراوەكەی تەندروستیی جیهانی لە کاتێکدایە سێ ساڵی تەواو بەسەر راگەیاندنی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و راگەیاندنی باری لە ناکاوی نەخۆشییەکە تێپەڕ دەبێت.