رەوشی كەشوهەوای رۆژی سێشەممە

بەگوێرەى ڕاگەیەنراوێکى وەزارەتى گواستنەوە و گەیاندنى هەرێمى کوردستان، باران بارین لە ٤٨ کاتژمێرى داهاتووى ناوچە جیاوازەکانى هەرێم بەردەوام دەبێت، هەروەها لە ناوچە شاخاوییەکانیش بەفر دەبارێت.

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووئەمڕۆ دوو شەممە 30 – 1 – 2023کەش/ئاسمان هەوری باراناوی بەدرێژایی کاتەکاندا وەهەروەها بەفر بارین لەناوچە شاخاوویەکاندا لەکاتەکانی ئێوارە رێژەی دابارین زیاد دەبێ بە تایبەت لەناوچەکانی باکووری رۆژهەڵاتی هەرێم (شاروچکەی قەڵادزی و کۆیە و تەق تەق و شوان ) ئاستى دابارینى زیاتر دەبێت .
پلەکانی گەرما / لەناوچە شاخاوویەکان نزیک دەبێتەوە وە لەناوچە نیمچە شاخاوویەکان و ناوچە نیمچە بەرزەکان نزم بوونەوەیەکی کەم بە (1-2) پلە بەخۆوە دەبینی بەراوورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕؤ.
خێراى با / لە سەر خۆ- مامناوەند دەبێت ( 10 – 20 ) کم/ک . لەناوچەکانی باشووری هەرێم کەمێک چالاکتر دەبێ .
ئاراستەی با / باشووری خۆرهەڵات دەبێت .
مەوداى بینین / لە نێوان ( 6 – 8 ) کم دەبێت .
پلەکانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .سبەی سێ شەممە 31 – 1 – 202کەش/ ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت بەدرێژایی کاتەکاندا لەگەل بارینی بەفر لەناوچە شاخاوویەکاندا , لەکاتەکانی دوایی نیوەڕۆ شێوازی دابارین لەهەندێ ناوچەی باشووری هەرێم لەنمە باران بۆ تاوە باران و بروسکە دەگۆڕێت وە بە کاریگەری زیاتر لەناوچەکانی رۆژهەڵات و باشووری شاری سلێمانی کە رێژەی دابارین لەم ناوچانە زیاتر دەبێ .
پلەکانی گەرما / نزم بوونەوەیەکی کەم بە (1-2) پلە لە تۆمارکراوەکانى رۆژی پێشوو
خێراى با / لە سەر خۆ- مامناوەند دەبێت ( 10 – 20 ) کم/ک . لەناوچەکانی باشووری رۆژهەڵاتی هەرێم چاڵاکتر دەبێ بۆ سەروی 30 کم/ک
ئاراستەی با / باشوورى خۆرهەڵات بۆ باکووری خۆرئاوا دەگۆڕێت.
مەوداى بینین / لە نێوان ( 6– 8 ) کم دەبێت لە شوێنەکانی دابارین کەم دەبێتەوە بۆ (5-7) کم .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 10 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 6 پلەى سیلیزى
دهۆک : 10 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 14 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 9 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 10 پلەى سیلیزى
سۆران : 2 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 16 پلەى سیلیزى

پەیوەندیدار