بەڵێن عەبدوڵا سکرتێری حزبی زەحمەتکێشان پێشوازی لەوەفدێکی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان کرد

ڕۆژی چوارشەممە 1-2-2023 شاندێكی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان کە پێکهاتبوو لە مەحمود محەمەد ئەندامی مەكتەبی سیاسی، و جەعفەر ئیمێنێكی و ئاری نانەكەلی ئەندامانی سەركردایەتی، و رەسوڵ ڕەزگەیی بەرپرسی دیسكی كوردستان لە بەشی پەیوەندییەكان، سەردانی بارەگای مەكتەبی سیاسی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستانیان كرد، شاندی میوان لەلایەن بەڵێن عەبدوڵا سكرتێری حزبی زەحمەتكێشان و ژمارەیەك لە ئەندامانی مەكتەبی سیاسی پێشوازیكران.

لە دانیشتنەکەدا پڕۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و پێویستی ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەم ساڵدا جەختی لەسەر کرایەوە.

لە تەوەرێکی دیکەدا ڕەوشی سیاسی ناوچەكە و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و ناوەند، و بڕیارەكانی دادگای فیدڕاڵی عێراق لە دژی هەرێمی كوردستان گفتوگۆی لەبارەوە کرا.

لەكۆتایی دیدارەکەدا جەخت لە پەیوەندییەکانی نێوان حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان كرایەوە.

پەیوەندیدار