لەگەڵ تێپەڕبوونی نزیكەی 300 ڕۆژ بەسەر جەنگی ئۆكرانیا، گۆڕانكاری گەورە لەو جەنگ و ململانێیەدا هاتوەتە ئاراوە، هێزەكانی ڕووسیا لە ناوچەكانی باشوری رۆژهەڵاتی ئۆكرانیادا پێشڕەوی دەكەن و سكرتێری ناتۆش دەڵێت شكستی ئۆكرانیا شكستی ناتۆیە و ئەمریكاش دەڵێت چانسی سەركەوتنی ئۆكرانیا لەو جەنگەدا زۆر كەمە.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئۆكڕاینا ئاشكرای كرد كه وڵاته‌كه‌ی وه‌ك قۆناغی یه‌كه‌م به‌شێك له‌و تانك و زریپۆشانه‌ی به‌ده‌ست گه‌یشتووه كه له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانه ئه‌وروپییه‌كانه‌وه بۆیان نێردراوه.
دمیترۆ كۆلیبا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئۆكڕاینا له بڵاوكراوه‌یه‌كی ڤیدیۆییدا ڕایگه‌یاند: تا ئێستا 120 تاكو 140 تانك و زریپۆش گه‌یشتوونه‌ته خاكی ئۆكڕاینا كه له‌لایه‌ن 12 وڵاتی هاوپه‌یمانی ئه‌وروپاوه نێردراون.
ڕاشیگه‌یاند: به‌شێك له تانهكهكان بریتین له 2 تانكی لیۆپاردی ئه‌ڵمانی، 2 تانكی چالینجهری به‌ریتانی له‌گه‌ڵ تانكێكی ئهبڕامزی ئه‌مه‌ریكی و چه‌ند تانكێكی تری لیكریكی فڕه‌نسی.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئۆكڕاینا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه له رۆژانی داهاتوودا چه‌ندین تانك و زریپۆشی تر ده‌گه‌نه ئۆكڕاینا.
داواشی له وڵاتان كرد مه‌شق و ڕاهێنان به سه‌ربازانی وڵاته‌كه‌ی بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن باشترین سوود له تانك و زریپۆشه‌كان وه‌ربگرن.