چی روودەدات ئەگەر بۆماوەی مانگێک زەنجەفیل بخۆیت؟

خواردنی زەنجەفیل بۆ ماوەی مانگێک سوودی تەندروستی زۆرە ، سوودەکانی، دژە هەوکردن، دژە دڵ تێکهەڵهاتن، ئازاری ماسولکەکان ناهێڵێت، پەرە بە جوڵەی ریخۆڵە دەدات، کۆریسترۆڵی خراپی خۆێن کەم دەکاتەوە و سیستەمی بەرگریش بەهێز دەکات.

دژە هەوکردن:
هەوکردن لە جەستەدا کەمتر دەبێتە و ئەویش بەهۆی کاریگەرییەی لە زەنجەفیلدا هەیە.
نەمانی دڵتێکهەڵاتن:
ئایا لەبەیانیان تووشی دڵتێک هەڵاتن دەبیت؟ ئەوا خواردنی زەنجەفیل یارمەتیت دەدات و بەخواردنی ڕۆژانەی ئەوە نامێنێت، بەتایبەت سوودی بۆ ژنان سکپڕ هەیە.
ئازاری ماسولکەکان کەم دەکاتەوە:
ئەگەر بەئازاری ماسولکەوە دەناڵێنیت ئەوا خواردنی زەنجەفیل هاوکارە بۆ باشترکردن و لابردنی ئازارەکە.
پەرە بە جوڵەی ریخۆڵە دەدات:
ئەگەر ئاسایی تووشی قەبزبوون بووت، ئەوا زەنجەفیل دەکرێت سوودبەخش بێت بۆت.
ئازاری سووڕی مانگانە کەم دەکاتەوە:
بەسوودە بۆ ئەم حالەتە و ئازارەکەی کەم دەکاتەوە.
کۆریسترۆڵی خۆێن کەم دەکاتەوە:
خواردنی هەموو ڕۆژێکی زەنجەفیل کۆریسترۆڵی خراپی ناو خوێن کەم دەکاتەوە، بەهۆی ئەو پێکهاتەی تیایدایە.
بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری:
ئەگەر تووشی هەڵامەت بوویت، ئەوا زەنجەفیل یارمەتی دەدات زووتر چاك ببیتەوە.
باشترە زەنجەفیل بە پارچەی گەورە نەخورێت ، ورد بکرێت و لەگەڵ خواردنەوەکانی دیکەدا بخورێت.

ئامــــادەكـــردنی : چـــیـــا جـــەمـــال : هۆشمەند

پەیوەندیدار