ئێستانیوز
شه‌ش داواكراو به‌پێی مادده‌ی 4ی تیرۆر له‌لایه‌ن هێزهكانیی ئاسایشه‌وه له سلێمانی ده‌ستگیركراون كه فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیان له به‌غدا و سه‌ڵاحه‌دین و دیاله هه‌بوه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌واڵگری و ئاسایشی سلێمانی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، له درێژه‌ی كار و چالاكییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌واڵگری و ئاسایشی سلێمانی بۆ پاراستنی ئاسایش و سه‌رو ماڵی هاوڵاتیان شه‌ش داواكراو له‌لایه‌ن هێزه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌واڵگری و ئاسایشی سلێمانی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی به‌رگری حكومه‌تی فیدڕاڵ، به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی دژه‌تیرۆر و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی ده‌ستگیركران.
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، دو له تۆمه‌تباران ئه‌ندامی یه‌ك خێزانن، له‌ئێستاشدا سه‌رجه‌م تۆمه‌تباره‌كان به‌پێی مادده‌ی 4ی ی تیرۆر داواكراون له‌لایه‌ن دادگای لێكۆلینه‌وه‌ی به‌غدا و سه‌ڵاحه‌دین و دیاله و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌واڵگری و به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی تیرۆر له‌و پارێزگایانه.