نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له عێراق رایگەیاند، “ئه‌گه‌ر هه‌نگاوی پێویست نه‌نرێت، دۆخی عێراق خراپتر ده‌بێت، پشت به‌ستن به ته‌نها به داهاتی نه‌وتیش ئابوری عێراق خراپتر ده‌كات.
جینین بلاسخارت، نێرده‌ی تایبه‌تی سكرتێری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له عێراق، له‌میانه‌ی وتارێكدا له كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، تایبه‌ت بو به بارودۆخی عێراق رایگه‌یاند، گرنگه كێشه‌كان و دۆخی كه‌ركوك چاره‌سه‌ر بكرێن، له‌ئێستاشدا ناكۆكیه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا سه‌ریانهه‌ڵداوه‌ته‌وه و پێویستیان به چاره‌سه‌ركردن هه‌یه بۆئه‌وه‌ی لێكتێگه‌یشتنی گونجاو له‌نێوان هه‌ردولا له‌سه‌ر كێشه كه‌ڵه‌كه بوه‌كان بێته ئاراوه، جگە لە گفتوگۆش هیچ رێگەیەك لەبەردەم هەردولادا نیە.
وتیشی، “كێشه له‌ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان و به‌تایبه‌ت ناكۆكی له نێوان لایه‌نه‌كان به‌رده‌وامه”.
كێشه له‌ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان و به‌تایبه‌ت ناكۆكی له نێوان لایه‌نه‌كان به‌رده‌وامه، یەکێتی و پارتی نەیانتوانیوە بە باشی حکومڕانی هەرێم بکەن، ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه‌ى هه‌فته‌ى پێش‌و له‌نێوان ئه‌و دو حزبه له سلێمانی ئه‌نجامدرا هیوایه‌كى نوێى له‌گه‌ڵ خۆى هێناوه، به‌ڵام من پێموایه، پێویسته به خێرایی و به‌وردى هه‌نگاوى ده‌ستبه‌جێ له‌باره‌ى دۆخى سیاسى هه‌رێمى كوردستان بنرێت، چونكه كارى كردوه‌ته سه‌ر ژیانى خه‌ڵك”.
ئاماژەی بەوەش کرد، “نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان سه‌ره‌ڕای ئاسته‌نگه‌كان به‌رده‌وامه لههاریكاریكردنی عێراق، حكومه‌تی عێراقیش هه‌ماهه‌نگه له‌گه‌ڵ ئێمه”.
ئەوەشی خستەڕوو، “پێویسته لایه‌نه سیاسییه‌كان به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی عێراق بخه‌نه پێش به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆیانه‌وه، كێشه‌كانی عێراق له شه‌و و رۆژێكدا چاره‌سه‌ر نابن، ده‌بێت به‌رده‌وامبین له به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی، پێویستیشه هه‌وڵه‌كان له‌و ڕوه‌وه زیاتر بكرێن”.
باسی لەوەش کرد، “ئه‌گه‌ر هه‌نگاوی پێویست نه‌نرێت، دۆخی عێراق خراپتر ده‌بێت، پشت به‌ستن به ته‌نها به داهاتی نه‌وتیش ئابوری عێراق خراپتر ده‌كات، پێویسته سه‌رچاوه‌كانی داهات فره‌چه‌شن بكرێن”.




