هەموو مرۆڤێك بەدرێژایی ژیانی تووشی حاڵەتی نەخوازراوی خەمۆكی دەبێت و خەم و دڵەڕاوكێ و هەستە ناخۆشەكان دەروونی داگیر دەكەن.
دەروونناسان پێیان وایە، هەندێك جار شكستێك، یاخود هۆكارێك ئەم حاڵەتە دروست دەكات، بەڵام مرۆڤ دەتوانێ بەسەر ئەو هەستە ناخۆشانەدا زاڵ ببێ، كە باڵی كێشاوە بەسەر دڵ و دەروونیدا.
پرسیارە گرنگەكە لێرەدا دروست دەبێت، چۆن زاڵ بین بەسەر خەمخواردن و ئەو حاڵەتە دەروونییەی تووشی بووین؟
١- هەر كاتێك دڵت پڕ بوو، پێش بە گریانەكانت مەگرە و هەوڵ بدە بگریت، چونكە گریان تا رادەیەك هێورت دەكاتەوە.
٢- بە هەموو شێوەیەك دوور بكەوە لەو هۆكارانەی تووشی ئەم حاڵەتەیان كردووی.
٣-لە كاتی خەمۆكیدا مرۆڤ یا زیادەڕۆیی لە خواردندا دەكات، یان بەپێچەوانەوە كەم دەخوات، هەوڵ بدە خواردنت ئاسایی بێت.
٤- هەوڵ بدە رۆژانە لە پاركێكدا بڕۆی و پیاسە بكەیت.
٥- وەرزشێكی ئاسان هەڵبژێرە، تا بەشێك لە كاتەكانی رۆژانەتی پێ پڕ بكەیتەوە.
٦- هەوڵ بدە قەت بێ ئیش نەبیت، چونكە لە بێ ئیشیدا كاتی زیاترت دەبێت بۆ بیركردنەوە لەو خەمەی مێشكتی سەرقاڵ كردووە.
ئامــــادەكـــردنی : چـــیـــا جـــەمـــال : هۆشمەند