بۆسکێتس داوای نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی دەكات

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەنوسیەکانی ئیسپانیا بڵاویانکردەوە کە سێرجیۆ بۆسکێتسی ئیسپانی کاپتنی یانەی بەرشەلۆنە داهاتووی خۆی لەگەل یانە کەتەلۆنیەکەدا یەکلاکردوەتەوە کە ناوی ئەو یاریزانە بەڕۆشتن بۆ چەند یانەیەکی خولەکانی سعودی و ئەمریکیەوە بەسترابوو.

ڕادیۆی ڕاک وەنی کەتەلۆنی ڕایگەیاند کە بۆسکێتس ئامادەیە گرێبەستەکەی لەگەل بەرشەلۆنە نوێبکاتەوە و چاوەڕێی گرێبەستێک دەکات لەلایەن کارگێڕی یانەکەوە پێش ئەوەی بڕیاری کۆتایی لەبارەی داهاتوویەوە بدات.

چاڤی هێرناندێزی ڕاهێنەری یانەی بەرشەلۆنە بەهەموو توانایەوە هەوڵدەدات تا بۆسکێتس بەمانەوە ڕازیبکات چونکە گرنگیەکی زۆری هەیە لەپێکهاتەی یانە کەتەلۆنیەکەدا و سوودێکی زۆر لە ئەزمونی یاریزانەکە وەردەگرن.

پێشتر ڕاپۆرتە ڕۆژنامەنوسیەکان دوپاتیانکردەوە کە بەرشەلۆنە پێشنیاری نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی پێشکەشی بۆسکێتس دەکات بە مووچەیەکی کەمتر چونکە بارودۆخی دارایی یانەکە لەباشیدا نیە.

پەیوەندیدار