فادی شمەری راوێژكاری محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانى عێراق رایگەیاند: لە ماوەی دوو هەفتەی داهاتوودا بەهای دۆلار بەرامبەر دیناری عیراقی، دەگەڕێتەوە دۆخی ئاسایی.
شمەری لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی، كۆبوونەوەی ئیستەنبوڵ لە نێوان بانكی ناوەندی عیراق و وەزارەتی خەزێنەی ئەمریكا سەركەوتوو بووە.
رونیشیكردووەتەوە، بانكی ناوەندی چەند رێوشوێنێكی نوێی راگەیاندووە كە هاوكارێكی گەورە دەبن لە دابەزینی بەهای دۆلار، هەروەها چەندین رێوشوێنی ئەمنی توند بۆ راوەدونانی قاچاخچی و ئەوانەی یاری بە نرخی دراوەوە دەكەن دەگیرێتە بەر.
راوێژكارەكەی سەرۆك وەزیرانی عێراق جەختی لەوەش كردووەتەوە، لەماوەی دوو هەفتەدا بەهای دراو سەقامگیر دەبێت و دەگەڕێتەوە دۆخی ئاسایی.