خۆپیشاندان و ناڕەزایی هاوڵاتیانی دەربەندیخان بەردەوامە


ماوەی چەند ڕۆژێكە لە قەزای دەربەندیخان خۆپیشاندان و ناڕەزایی چالاكوان و هاوڵاتیان دەستیپێكردوەو هۆشداری توند دەدەنە حكومەتی هەرێمی كوردستان.

ماوەی پێنج ڕۆژە خۆپیشاندان لەلایەن چالاكوانان و هاوڵاتیانی قەزای دەربەندیخانەوە دەستیپێكردوەو داوای چاكسازی لە پرۆژەكانی شارەكەدا دەكەن و هەروەها داوای پێدانی كارەبای 24 كاتژمێری نیشتیمانی دەكەن.

جێگەی باسە، قەزای دەربەندیخان یەكێكە لەو شارانەی كە كەمترین پرۆژەی خزمەتگوزاری هەیەو ڕێگاوبانەكەشی زۆرخراپە لەكاتێكدا لە قەزاكە كارەبای بەشێكی زۆر لە شارەكانی هەرێم دابین دەكرێت.

پەیوەندیدار