حزبی زەحمەتکێشان پەیامێک ئاراستەی یەکگرتوی ئیسلامی دەکات

بەڕێز : ئەنجومەنی سیاسی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان

بابەت : پیرۆزبایی

سڵاوێكی گەرم..

بەبۆنەی یادی 29 ساڵەی راگەیاندنی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان كوردستان، بەناوی مەكتەبی سیاسیی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان گەرمترین پیرۆزباییتان ئاڕاستە دەكەین و ئومێدەوارین ئەم یادە هاندەر بێ بۆ بەرەو پێشبردنی خەبات و تێكۆشانی یەكگرتووی ئیسلامی و بەدیهێنانی ئامانجەكان و دابینكردنی عەدالەتی كۆمەڵایەتی و داهاتوویەكی باشتر بۆ خەڵكی كوردستان .

  یادی 29  ساڵەی راگەیاندنی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان لە كاتێك دایە، كە جیهان و ناوچەكە بە دۆخێكی ئاڵۆز و ناهەموار تێدەپەڕێت، هاوكات  پرۆسەی سیاسی و حوكمڕانی لە عێراق لە بەردەم ئاڵنگاریی گەورە دایە ، لەو نێوەدا لە هەرێمی كوردستان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگ و تەحەددیەكان دەبێ كۆتایی بە لێكترازانی سیاسی بهێنرێت و ئامادەكاریی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بكرێت.

   هەر لەو یادەدا جەخت لەسەر پتەوكردنی پەیوەندی دۆستانەی نێوان حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان و یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان دەكەینەوە.

لەگەڵ ڕێزماندا..

مەكتەبی سیاسیی

حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان

6ی شوباتی 2023

پەیوەندیدار