ئاسایشی سلێمانی هەشت تیرۆرست دەستگیر دەکات

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی لە راگەیەندراوێدا ئاماژە بەوە دەکات، لە ناحیەی تەکیە تاقمێکی تیرۆریستی ئاشکرادەکەن و ئەندامەکانیان کە پێکهاتبوون لە لە هەشت تۆمەتبار دەستگیر دەکات .

روونیشی دەکاتەوە، پشت بەستوو بەزانیارییە هەواڵگرییەکان و بەدواداچوونی ورد ، زانیاری بەدەست هات لەسەر بوونی تاقمێکی تیرۆریستی لە سنووری قەزای چەمچەماڵ خۆیان حەشارداوە و هەڵهاتوون لە یاسا،

راشیدەگەیەنێت: لێکۆڵینەوەی لە بارەی ئەم کەیسەوە دەستیپێکرد و بەڵگەی دروست لەسەر پێشینەی تاقمەکە دەست کەوت و بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە رۆژی 5ی 2ی 2023 لە چەند هەڵمەتێکی جیاجیادا هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیمان بە هاوکاری هێزەکانی ئۆپەراسیۆنی دەزگای ئاسایشی هەرێم، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی ، 8 تۆمەتباری لە یاسا هەڵهاتوو کە داواکراوبوون لە دادگاکانی عێراق بە پێی مادەی 2 تیرۆر دەستگیرکران .

پاش لێکۆڵینەوە دەرکەوت تۆمەتبارە دەستگیراوەکان پێشینەی کاری تاوانکاری و تیرۆریان هەبووە و بەشداربوون لە چەندین کردەوەی تیرۆریستی و شەهیدکردنی هاوڵاتی و کارمەندانی هێزەئەمنییەکانی عێراق بە ناوەکانی ( ثامر صالح عبداللە/پۆلیس ، ناجي حمید صحن/پۆلیس ، فۇاد خلف احمد/صحوە ، ثامر حمد صحن/ صحوە )
هەر بەپێی دانپێدانانی تۆمەتباران

1-(ص، ح ، م)
2-(ص ، م ، م )
3-(م ، ص ، م )
4-(س ، ص ، م)
5-(ع ، ص ، م )
6-(ص ، ص ، م )
7-(ر ، ح ، م )
8-(ط ، ص ، م )

لەساڵی (2004)وە پەیوەندیان بە رێکخراوی تیرۆریستی قاعیدەوە کردوە و بەشداربوون لە ئەنجام دانی چەندین کاری تاوانکاری و تیرۆریستی و دواتر بەیعەتیان بە تیرۆریستانی داعش داوەو دەبنە چەکدارو لە دەروەی یاسا و بەها مرۆڤایەتییەکان درێژە بە کارە تیرۆریستییەکانیان ئەدەن دواتر مەبەستی خۆحەشاردان و بەناوی خوازراو ناسنامەی ساختە و کارکردنەوە دێنە سنووری تەکیە و بازیان نیشتەجێ دەبن، کە سەرجەم دەستگیراوەکانیش رووبەڕووی دادگا کرانەوە بۆ لێکۆڵینەوەی زیاتر.

پەیوەندیدار