ئێستانیوز
بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، ئەمڕۆ سێشەممە 7ی شوباتی 2023 ئاسمان بەگشتی هەور دەبێت لەگەل نمە باران لەزۆربەی ناوچەکانی هەرێم و هەندى جار ئاستى باران بارین دەگۆریت بۆ بارانى مامناوەند ،وەهەروها بەفر بارین لەناوچەشاخاوویەکانداو ئەو ناوچە شاخاویانەى بەرزیەکەیان دەگاتە 1000م ،وە ئەگەرى بەفربارین لە سەنتەرى شارى سلێمانى و دهۆک بەشێوەى تێکەڵەى بەفرو باران دەبێت لە درەنگانى شەودا ، وە لەگەڵ خۆل بارین لە ناوچەکانى کەرکوک و گەرمیان کە تێکەڵى باران دەبێت
ئەوەشخراوەتەڕوو،پلەکانی گەرماش نزم بوونەوەیەکی بەرچاودەبێت بە (4-5) بە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ
سبەینێ چوارشەممە،ئاسمان بەگشتی هەور دەبێت لەگەل نمە باران لەزۆربەی ناوچەکانی هەرێم و بارینى بەفر لە ناوچە شاخاوییەکاندا بەردەوام دەبێت ،هەروەها لە کاتەکانى بەیانى زوودا ئەگەرى بارینى بەفر لە سەنتەرى شارى سلێمانى وشارى دهۆک دەبێت
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 9 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 6 پلەى سیلیزى
دهۆک : 5 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 12 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 8 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 6پلەى سیلیزى
سۆران : 5 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 13پلەى سیلیزى