رۆژی سێشهمە،7ی شوباتی2023، سكرتێر و ئهندامانی مهكتهبی سیاسی حزبهكانی ناو لیژنهی كاری هاوبهشی چهپی كوردستان
(حزبی زهحمهتكشانی كوردستان ، بزووتنهوهی دیموكراتی گهلی كوردستان ، حزبی شیوعی كوردستان)
لەهەولێر كۆبوونەوەو گفتوگۆی بارودۆخی سیاسی و ژیانوگوزەرانی هاوڵاتیان ومیكانزمەكانی بەهێزكردنی چەپی كوردستانیان كرد.
لەدەستپێكی كۆبوونەوەكەدا، ئامادەبوان هاوخەمیان بۆ قوربانیانی زەمين لەرزەكەی باكورو رۆژئاوای كوردستان و توركیا و سوریا دەربڕیو هیوای چاكبوونەوەی خێرایان بۆ بریندارەكان خواست و داواشیان لەهاوڵاتیانی باشوری كورستان و بنكەی جەماوەری حزبەكانی ناو لیژنەی كاری هاوبەشی چەپی كوردستان كرد.
هەرچی لەدەستیان دێت لەرێگای كەمپینەكانەوە كۆمەك بۆ زیان لێكەوتوانی زەمنی لەرزەكەی دوو رۆژی رابردوو ، كۆبكەنەوە، دواتر كۆبوونەوە، رەخنەی لە شێوازی حوكمڕانی حزبەكانی هاوپەیمانی ناوحكومەتی هەرێمی كوردستان گرت، كە بەخەمساردی بەدەم ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیانەوە دەچن و هەرچی زورترە لەجوغزی بەرژەوەندی تەسكی حزبی خۆیانەوە، هەڵسوكەوت دەكەن، ئەمە لەكاتێكدا، رۆژ بەرۆژ مەترسی لەسەر كیان و بارودۆخی سیاسی و ئابوری هەرێمی كوردستان زیادتر دەبێت ، بەرادەیەك قەیرانی حوكمڕانی زەق بۆتەوە، كەكاریگەری لەسەر كۆی پرۆسەی سیاسی داناوەو تاڕادەیەكیش دووچاری چەقبەستووی هاتووە.
لەم ڕوانگەیەوە،لیژنەی كاری هاوبەشی چەپی كوردستان، بەرپرسیاریەتی قۆناخەكە دەخاتە ئەستۆی ئەم حزبانە، هاوكات ، حزبەكانی چەپی كوردستان پێشنیار دەكات، كەكۆمسیۆنێكی پێكهاتوو لەحزبە سیاسیەكانی كوردستان بۆگفتوگۆ لەگەڵ بەغدا دروست بێت و ئەم كۆمسیۆنە هاوكاری رەوشی ناوخۆی هەرێمی كوردستانیش بێت بۆ ئیدارەدانی تەنگژەكانی پرۆسەی سیاسی. هەروەها، لیژنەی كاری هاوبەشی چەپی كوردستان پێشنیار دەكات ، كەهەڵبژاردن لەماوەی ساڵی 2023 ئەنجام بدرێت و جارێكی دیكەش ڕەخنەی خۆی دووپات دەكاتەوە لەدواخستنى هەڵبژاردنو
هەروەها بۆ بابەتی كاراكردنەوەی كۆمسیۆن ، پێشنیار دەكات، یاسای ئەم كۆمسیۆنە بەشێوەیەك هەموار بكرێتەوە، بەبەشداری هەموو لایەنە سیاسی و پێكهاتەكان مسۆگەر بكات یان لەلايەن كەسانی سەربەخۆوە بەرێوە ببرێت كە جێگای متمانەی جەماوەریش بن.
حزبەكانی چەپی كوردستان، لەبەرامبەر بڕیارەكانی دادگەی ئیتحادی، هەڵوەستە دەكاتو ئەوە رادەگەێنێت كە بڕیارەكانی ئەم دادگەیە وەك میكانزمێكی سیاسی لەدژی كیانو گەلی كوردستان بەكار دەهێنرێت، ئەوەی رێگای بۆ ئەم هەنگاوە خۆشركردوە ، ململانێی بەرژەوەندی تەسكی حزبی پارتیو یەكێتییەو هەتا گفتوگۆ و دانووستاندنەكانیشیان هەر بەدوورە لەدیالۆگێكی نیشتمانی ناوخۆیی لەپێناو بەرژەوەندی گشتى.
كۆبوونەوەكەی لیژنەی كاری هاوبەشی چەپی كوردستان، بانگ لەهەموو كەسایەتی چەپو دیموكراتخوازێك دەكات، لەدەوری بەرنامەیەكی ئەلتەرناتیڤیی كۆببنەوە، كەعەدالەتی كۆمەڵایەتی مسۆگەر بكات و دژی گەندەڵی بێت و خۆشگوزەرانی بۆ هاوڵاتیانی كوردستان بهێنێتە دی.ئەمەو لەكۆتایی كۆبوونەوەكەدا، جەخت لەسەر گفتوگۆی چڕی نێوان حزبەكانی چەپ كرایەوەو بۆئەوەش رێنمایی بەهەموو ئۆرگانەكان درا كەبەیەكەوە كاری هاوبەش هاوڵاتیانی بدەن، هەرواها لیژنەیەكی تایبەت بەماددەی 140ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم دروست دەكرێتو لیژنەیەكیش پرۆسەی هەڵبژاردن و قانونی هەڵبژاردن دیراسە دەكات ، ئەمەو جگە لەگرنگیدان بەبواری ڕاگەیاندنی لیژنەی كاری هاوبەشی چەپی كوردستان، لەم بارودۆخەو بەو ئیمكانیاتەی لەبەردەستدایە، گرنگی پێ دەدرێت.
لیژنهی كاری هاوبهشی چهپی كوردستان
حزبی زهحمهتكێشانی كوردستان
بزووتنهویهدیموكراتی گهلی كوردستان
حزبی شیوعی كوردستان
7ی شوباتی2023