زانایانى بومەلەرزە: بەھۆی بومەلەرزەکەوە تورکیا سێ مەتر بەرەو رۆژئاوا کشاوە

زانایانی بومەلەرزە دەڵێن، بە کاریگەری بومەلەرزەکەی رۆژی دووشەممە، وڵاتی تورکیا سێ مەتر بە ئاراستەی رۆژئاوا کشاوە.

د. کارلۆ دۆچ لیۆنی زانای ئیتالی بومەلەرزە رایگەیاندووە، بەھۆی بەریەککەوتنی پلێتەکانی ئەنادۆڵ و عەرەبی، وڵاتی تورکیا کشاوە بەرەو ھێڵی سەرەکی جیاکەرەوەی پلێتەکانی ئەنادۆڵ و عەرەبی و ئۆراسیا، لە دەرئەنجامدا وڵاتی تورکیا ٣ مەتر بە ئاراستەی رۆژئاوا کشاوە و پێشبینیدەکرێت کشانەکە بگاتە ٦ مەتر.

ھەروەھا پۆپ ھۆڵدسورپ مامۆستا جیۆلۆجیا لە بەریتانیا ئاماژەی بەوەکردووە، بەپێی گوڕی بومەلەرزەکە رادەی جوڵانی پلێتەکانی زەوی دیاریدەکرێت و زۆرجار پلێتەکانی زەوی بە ئاسۆیی یاخود بە قوڵی دەجوڵێن و کارەساتیان لێدەکەوێتەوە.

پەیوەندیدار