حزبی زەحمەتکێشان پشتیوانی خۆیان بۆ کەمپینی هانا دوپات دەکەنەوە

وەفدێکی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان کەپێکهاتبوو لەمەکتەبی جەماوەریەکان هاوڕێیان هەندرێن راغب و هەڵکەوت و هێرش قەهار و مامۆستا ئەحمەد خدر بەرپرسی لقی سلێمانی و ژمارەیەک لەئەندامانی سکرتاریەتی خوێندکارو لاوانی زەحمەتکێشان سەردانی کەمپینی هانا یان بۆ پشتیوانی

مەکتەبی جەماوەریەکان لەشاری سلێمانی کۆبوونەوەیەکی ڕێکخراوەیی ئەنجام دا

لەچواچێوەی بەسەرکردنەوەی تەواوی ئۆرگان و نوێنەرایەتی ڕێکخراوەکانی مامۆستایان و ژنان و خوێندکارو لاوان لە مەکتەبی جەماوەریەکانی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان، ئەمڕۆ ستافی مەکتەبی جەماوەریەکان لەگەڵ نوێنەرایەتی و هاوڕێیانی سنوری شاری سلێمانی کۆبونەوەیەکی ڕێکخست. لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی

هەدەپە کەمپەینی کۆمەکی زیان لێکەوتوانی باکور و رۆژهەڵات ڕادەگەیەنێت

ئەمڕۆ پێنج شەممە9/2/2023، لەشاری هەولێر ژمارەیەك لایەنی سیاسی كەمپینێكیان بۆ بۆ هاوكاری و بەهاناوە چوونی زیانلێكەوتوانی بومەرزەكانی باكور و رۆژئاوای كوردستان ڕاگەیاند. لە میانی كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنوسیدا ئەمڕۆ پێنج شەممە 9ی شوباتی 2023، نوێنەرایەتی پارتی دیموگراتی

سەرۆک وەزیرانی عێراق: به‌مزوانە له‌گه‌ڵ هه‌رێم سەبارەت پرسى نەوت رێككه‌وتن واژوو ده‌كه‌ین

سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، بە رەزامەندی کورد کار بۆ چارەسەرکردنی پرسی نەوت و بارودۆخی ئەمنی سنووری نێوان عێراق و ئێران دەکەن. محه‌مه‌د شیاع سودانی، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی شەرقولئەوسەتدا لەبارەی پەیوەندییەکانی هەولێر و بە‌غدا رایگەیاند:

وەزیری تەندروستی: 20 تۆن دەرمان و پێداویستی پزیشکی ڕەوانەی سووریا و تورکیا کراوە

ئەمرۆ پێنجشەممە 9ـی 2ـی 2023، د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لەبارەی کۆمەک و هاوکاری هەرێمی کوردستان بۆ زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزەی تورکیا و سووریا رایگەیاند، بە سەرپەرشتی پارێزگار و سەرپەرشتیارانی ئیدارە

كه‌شناسی هه‌رێم: پێشبینییه‌كانی كه‌شی 48 كاتژمێری داهاتووی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانی راگه‌یاند

شاره‌زایه‌كى كه‌شناسى راده‌گه‌یه‌نێت، سبه‌ى هه‌ینى له‌ به‌شێك له‌ ناوچه‌كانى هه‌رێمی كوردستان پله‌كانى گه‌رما 8 بۆ 13 پله‌ى سه‌دى داده‌به‌زن.ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 9ى2ى2023 ئاراس جه‌بار، شاره‌زاى كه‌شناسى رایگه‌یاند، سبەی ھەینی 10ى شوبات، ئاسمانی ھەرێم بە زۆری دەگۆڕێت

نوێنەرایەتى هەدەپە لەهەرێمی کوردستان: ئه‌و هاوكاریانه‌ى‌ بۆ باکوری کوردستان كۆده‌كرێنه‌وه‌، له‌لایه‌ن توركیاوه‌ ده‌ستیان به‌سه‌ردا ده‌گیرێت

نوێنەرایەتى هەدەپە لەهەرێمی کوردستان پەیامێک ئاڕاستەى هاوڵاتیان‌و چالاکوان‌و ڕێکخراوەکانى کۆمەڵگەی مەدەنى‌و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، “ئه‌و هاوكاریانه‌ى له‌هه‌رێمى كوردستان‌و شوێنه‌كانى دیكه‌وه‌ بۆ باکوری کوردستان كۆده‌كرێنه‌وه‌، له‌لایه‌ن توركیاوه‌ ده‌ستیان به‌سه‌ردا ده‌گیرێت”، داواشده‌كه‌ن، ته‌نها پاره‌ كۆبكه‌نه‌وه‌. نوێنه‌رایه‌تى

چۆن پشكنین بۆ ڤیتامین دی دەكرێت ؟

ئازاد سەعدی سەعید ،پزیشكی پسپۆر  دەڵێت: ڕێنماییەكی هەڵە لە فێسبووك دەبینرێت، ئەویش؛ دەڵێت: بڕۆ ڕۆژانە بڕی (5000) وەحدە بخۆ وناوە ناوە پشكنینی لۆبكە و پێویست ناكات بچیتە لای دكتۆر!!! بێگوومان ڕێنماییەكی تەواو هەڵە و نادروستە