وەفدێکی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان کەپێکهاتبوو لەمەکتەبی جەماوەریەکان هاوڕێیان هەندرێن راغب و هەڵکەوت و هێرش قەهار و مامۆستا ئەحمەد خدر بەرپرسی لقی سلێمانی و ژمارەیەک لەئەندامانی سکرتاریەتی خوێندکارو لاوانی زەحمەتکێشان سەردانی کەمپینی هانا یان بۆ پشتیوانی باکورو رۆژئاوای کوردستان کرد لە شوێنی کەمینەکە کەدەکەوێتە ناو بینای کارگەی جگەرەی سلێمانی تەنیشت پارکی نالی ،ئەمەو وەفدی زەحمەتکێشان جەختیان لەکاری نیشتیمانی و پشتیوانیکردنی کەمپینەکە کردەوەو وتیان پێویستە هەمووان بەگیانی نیشتیمانی و نەتەوەیی و مرۆڤایەتیەوە بەهانای گەلەکەمانەوە لەباکور رۆژئاوای کوردستان بچین و پشتیوانی حزبی زەحمەتکێشانیان بۆ کەمپینەکە دوپاتکردەوە .