ئەمڕۆ پێنج شەممە9/2/2023، لەشاری هەولێر ژمارەیەك لایەنی سیاسی كەمپینێكیان بۆ بۆ هاوكاری و بەهاناوە چوونی زیانلێكەوتوانی بومەرزەكانی باكور و رۆژئاوای كوردستان ڕاگەیاند.
لە میانی كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنوسیدا ئەمڕۆ پێنج شەممە 9ی شوباتی 2023، نوێنەرایەتی پارتی دیموگراتی گەلان (هەدەپە) لە شاری هەولێر بە ئامادەبوونی نوێنەری لایەنە سیاسییەكان و چالاكوانانی شارەكە كەمپەینەكەیان ڕاگەیاند و ئاماژەیان بەوەكرد، كە كەمپەینەكە بۆماوەی هەفتەیەك بەردەوام دەبێت و وتیشیان”هاوكارییەكان لە ڕێگەی هەدەپە و خۆبەڕێوەبەری ڕۆژئاواوە دەگەیەنن بە زیانلێكەوتووان”.
هاوكات باسیان لەوەش كرد، دەوڵەتی توركیا ڕێگەی نەداوە هاوكاری بگات بە زیانلێكەوتووان لەكاتێكدا هاوڵاتی ئەو ناوچانەی بومەلەرزەكە تێیدا ڕوویداوە پێویستی زۆریان بە هاوكارییە لەبارەی شوێنی كۆكردنەوەی هاوكارییەكانیشەوە ئەوەیان خستەڕوو، هەدەپە لە بارەگای خۆی لە پشت میگامۆڵ لە شاری هەولێر كەمپەینەكەی كردووەتەوە و لە سبەینێ لە كاتژمێر 9ی بەیانی بۆ 5ی ئێوارە هاوكارییەكان وەردەگیرێت و بۆ ماوەی هەفتەیەك بەردەوام دەبێت.