ئەمرۆ پێنجشەممە 9ـی 2ـی 2023، د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لەبارەی کۆمەک و هاوکاری هەرێمی کوردستان بۆ زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزەی تورکیا و سووریا رایگەیاند، بە سەرپەرشتی پارێزگار و سەرپەرشتیارانی ئیدارە سەربەخۆکان هەڵمەتی کۆکردنەوە کۆمەک و هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزەکە لە شارەکانی هەرێمی کوردستان هەڵمەتی کۆکردنەوەی کۆمەک و هاوکاری بەڕێوەدەچێت.
د. سامان بەرزنجی ئاماژەی بەوەشکرد، “وەزارەتی تەندروستی تورکیا لە رێگەی کونسوڵخانەی تورکیا لە هەرێمی کوردستان بە فەرمی داوای لێکردوین دەرمان و پێداویستی تەندروستی زیاتر پێشکەش بە وڵاتەکە بکەین، چونکە ژمارەیەکی زۆری هاووڵاتیانی ئەو وڵاتە پێویستیان بە چارەسەری تەندروستی هەیە، لەسەر رەزامەندیی و راسپاردەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە هەموو ئامادەییەکی بۆ هاوکاری پیشانداوە، وەکو وەزارەتی تەندروستی بەشدارین لە کۆکردنەوەی هاوکاری و کۆمەک بۆ زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزەکە”.
ئەوەشی خستەڕوو، “تائێستا نزیکەی 20 تۆن دەرمان و پێداویستی پزیشکیمان بۆ زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزە رەوانە کردووە.