كۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی كه‌جه‌كه داوای له هێزه‌كانیان كرد، به هۆی بومه‌له‌رزه‌كانه‌وه سه‌رجه‌م چالاكییه سه‌بازییه‌كانیان ڕابگرن.
جه‌میل بایك هاوسه‌رۆكی كۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی كۆماجڤاكێن كوردستان- كه‌جه‌كه له‌باره‌ی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی مه‌ره‌شی باكوری كوردستان و ناوچه‌كانی دیكه‌ی توركیا و سوریا په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه.
هاوسه‌رۆكی كه‌جه‌كه له په‌یامه‌كه‌یدا داوای له سه‌رجه‌م هێزه‌كانیان كرد، به هۆی بومه‌له‌رزه‌كانه‌وه سه‌رجه‌م چالاكییه سه‌بازیه‌كانیان ڕابگرن.
جه‌میل بایك ده‌شڵێت بڕیارمان داوه، هه‌تا ده‌وڵه‌تی تورك هێرش نه‌كات ئێمه هیچ په‌رچه‌كردار و چالاكییه‌ك ئه‌نجام ناده‌ین و هه‌ڵوێستی توركیاش به‌رامبه‌ر به بڕیاره‌كه‌مان دیاریكه‌ر ده‌بێت بۆمان.
جه‌میل بایك به ڕای گشتیی ڕاگه‌یاندووه، بومه‌له‌رزه‌ی به‌هێز كاره‌ساتی گه‌وره‌ی خوڵقاندوه، به‌وهۆیه‌وه گه‌لان له ناو دۆخێكی سه‌ختدان و هێشتا هه‌زاران كه‌س له ژێر داروپه‌ردووی خانوو و باڵه‌خانه داڕووخاوه‌كاندان و پێویستیان به به‌هاناوه‌چوونی به‌په‌له هه‌یه.