ڕێککەوتنی ئەنچیلۆتی بۆ وەرگرتنی راهێنەرایەتی بەرازیل رەتکرایەوە و رۆژنامەیەکیش ئیمزاکردنی ئەو ڕێککەوتنە دوپاتدەکاتەوە.
یەکێتی تۆپی پێی بەرازیل لە راگەیەندراوێکی فەرمیدا بڵاویانکردەوە کە سەرجەم ئەو هەواڵانەی باس لە ڕێککەوتنی یەکێتیەکەیان لەگەڵ کارلۆ ئەنچیلۆتی دەکەن بۆ وەرگرتنی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان دوورن لە راستیەوە.
یەکێتیەکە رایگەیاندوە، هەر کاتێک راهێنەری نوێیان بۆ هەڵبژاردەی بەرازیل دیاریکرد ئەوا لە راگەیەندراوێکی فەرمیدا بڵاوی دەکەنەوە و بە راگەیاندنەکانی دەناسێنن.
ئەو راگەیەندراوەی یەکێتی تۆپی پێی بەرازیل دوای ئەوە دێت کە تۆڕی ئی ئێس پی ئێن ئاشکرایکرد، کارلۆ ئەنچیلۆتی رەزامەندی داوە لەسەر وەرگرتنی راهێنەرایەتی هەڵبژاردی بەرازیل لە دوای ئەم وەرزە تا هاوینی ساڵی 2026.
تۆڕەکە دوپاتیکردوەتەوە لە راهێنەرە ئیتاڵیەکە بە کەسە نزیکەکانی لە خێزانەکەی وتوە دوای کۆتایی هاتنی ئەم وەرزە پۆستەکەی لە یانەی ریاڵ مەدرید جێدەهێڵێت و دەبێتە راهێنەری هەڵبژاردەی بەرازیل.