دوای ئەوەی زانای بومەلەرزەی هۆڵەندی فرانک هوگەرپیتس کە پێشبینی بومەلەرزەکەی تورکیاى كردبوو، ڤیدیۆیەکی نوێی بڵاوکردۆتەوە سەبارەت بە پێشبینییەکانی بۆ ماوەی داهاتوو ، ئەو بوومەلەرزەى كه تورکیا و وڵاتانی دراوسێی گرتەوە لەوانە سوریاو بەشێكی ئێران و عێراق و لوبنان و ئوردن .
لە درێژەی گرتە ڤیدیۆییەکەدا كە لە کەناڵی یوتوب پەخشی كرد ئەو زانایە ڕایگەیاند، کە بوومەلەرزەی زۆر لەو ناوچەیە ڕوودەدات هاوشێوەی ئەو بومەلەرزەکەی 6ی شوباتی تورکیا و سوریا، ئەو زانایە ئاماژەی بەوەش داوە ڕەنگە بوومە لەرزەی زیاتر لە میسر ڕووبدات ئەوەش مەترسیەكی گەورەی بۆ خەڵكی ئەو وڵاتە دروست كردووە ، لە دواين لێدوانی دا عەبدول فەتاخ سیسی سەرۆكی ئەو وڵاتە فەرمانی كردووە كە دەستەی كەشت و گوزار ئامادەبن بۆ پاراستنی شوێنەوارە دێرینەكان و مۆزەخانەكان هەر وەها پاراستنی هاوڵاتیان و توندو تۆڵكردنی ئەو شوێنانەی مەترسی ڕووخانی لەسەرە .
زاناو توێژەری هۆڵەندی ئەوەشی خستەڕوو کە لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا لەدوای بومەلەرزەکەی تورکیا گۆڕانکاری زۆر گەورە ڕوودەدەن كە بۆ كەش و هەوای ناوچەكە ڕەنگە پێش بینی نەكراو بێت .
سەرچاوە : سكای نیوز
وەرگێڕانی : بێستون لەتیف