هۆی بوومەلەزەکانی ڕۆژانی ڕابردوو، له ناوچەی سەمسوور لە باکووری کوردستان، ١٧ کەس لە خانەوادەكەی سیاسەت مەداری كورد ئەحمەد تورك گیانلەدەستداوە، له کاتی بەشداریکردن لە پرسەکەیاندا، وتی: ئەمڕۆ شتێک بە ناوی دەوڵەت لێرە بوونی نەماوە.
یەکێک لەو شارانەی باکووری کوردستان، کە بەهۆی بوومەلەرزەی ڕۆژانی ڕابردوو زیانێکی زۆری گیانی و ماددی بەرکەوتووە، شاری سەمسوورە، لە نێوان ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە، ١٧ کەسیان کەسوکار و خزمی ئەحمەد تورک، سیاسەتمەداری کوردن.
دوێنێ، ئەحمەد تورک بە یاوەری چەند پەرلەمانتارێکی هەدەپە ئەو ناوچانەی بەسەرکردەوە، کە خاپوور بوون و زیانیان بەرکەوتووە و گوێیان لە داواکاری هاوڵاتیان گرت و دواتر چوونە ناوەندی هەماهەنگی قەیرانەکان، کە لەلایەن پارتی هەرێمە دیموکراتییەکان -دەبەپە و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی دامەزراوە.
ئەحمەد تورک لە ناوەندەکە ئاماژەی بەوەکرد، لە بنەڕەتدا خەڵک دەڵێن: ئەمڕۆ لێرە شتیک بەناوی دەوڵەت بوونی نییە، دەوڵەت دوای ئەو بارودۆخە نائاساییەیی، کە ڕایگەیاند، دەست بەسەر ئەو هاوکاریانەدا دەگرێت، کە لەلایەن خەڵک و ڕێکخراوە مەدەنییەکانەوە کۆکراونەتەوە و بەو جۆرە نیشانی دەدات، گوایا ئەو هاوکاریانە لەلایەن ئافاد-ەوە پێشکەش دەکرێن.
وتیشی: هەر لە ژێر پەردەی ئەو دۆخە نائاساییەدا، ئەو هاوکاریانە دەشارێتەوە، کە لەلایەن خەڵکەوە ڕەوانە دەکرێن، بەڵام هەمووان ڕاستیەکە باش دەزانن و لەو کردەوەی دەوڵەت تێگەیشتوون.
