هەندێک کەس لەگەڵ بارینی بەفردا چێژ لە دیمەنەکەی وەردەگرن و وێنە و یادگاریی تۆمار دەکەن، لەگەڵ ئەوەشدا ئارەزووی خواردنی دەکەن کە رەنگە زیان بە تەندروستییان بگەیەنێت.
توێژینەوەیەك تایبەت بە بابەتی زانستیدا بڵاوکراوەتەوە ئاماژە بەوەکراوە، بەفربارین لەناوچەکانی نیشتەجێبووندا وردیلەی ژەهراوی و هۆکاری شێرپەنجەی لەگەڵدایە، کە لە پاشکۆی دوکەڵی ئۆتۆمبێلدا دەردەچن و تێکەڵ بە هەوا و بەفرەکە دەبن، بۆ ئەم مەبەستەش کۆمەڵێک رێنماییان خستووەتە روو بۆ ئەوەی چیتر بەفر نەخۆیت:
یەکەم: بەهیچ جۆرێك بەفر مەخۆ، چونکە خراپە و قەوزەی لەگەڵدایە ئەگەری هەیە ببێتە هۆی تووشبوون بە سکچوون.
دووەم: بەفری قاوەیی ژەهراوییە باشتروایە نەهێڵیت بەر روخسارت بکەوێت و بچێتە دەمتەوە چونکە ئەگەری هەیە ببێتە هۆی ژەهراوی بوون، چونکە ئەم بەفرە پیسبووە.
سێیەم: یەکەم بەفر کە دەبارێت پیسییەکانی کەشوهەوا لەگەڵ خۆیدا هەڵدەگرێت بۆیە باشتروایە نەهێڵیت بەرت بکەوێت و بیخۆیت.
چوارەم: بارینی بەفر لە شوێنی نیشتەجێبووندا ماددەی کیمیایی هەڵدەگرێت، وەك پاشماوەی بەنزین و دوکەڵی ئۆتۆمبێل، هەر بۆیە مەترسیدارە و باشتروایە کەمتر بەر پێست بکەوێت بەتایبەت لە کاتی شەڕە بەفردا، لەگەڵ ئەوەشدا لە خواردنی دوربکەوەرەوە.