وتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان: گروپەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا رێگرن لە گەیاندنی ھاوکارییەکان بە شاری عەفرین و دەوروبەری

رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت گرووپەکانی ئۆپۆزسیۆن رێگرن لە گەیاندنی ھاوکاری بۆ ئەو ناوچانەی بەھۆی بومەلەرزەوە زیانی زۆریان بەرکەوتووە.

وتەبێژی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ھەماھەنگی کاروباری مرۆیی بە رۆیتەرزی راگەیاندووە، ھاوکارییە مرۆییەکان بۆ زیانلێکەوتووانی بومەلەرزەکەی سوریا بە ئاسانی دەگەیەنرێنە دیمەشق کە لە ژێر دەسەڵاتی حکومەتی سوریادایە، بەڵام گواستنەوەی ئەو ھاوکارییانە لە دیمەشقەوە بۆ ناوچە وێرانبووەکان بەھۆی بومەلەرزەوە زۆر قورسە، چونکە گروووپەکانی ئۆپۆزسیۆن رێگە نادەن ئەو ھاوکارییانە بە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتیاندا تێپەڕببن.

لای خۆیەوە، سەرچاوەیەکی دەستەی تەحریر شام کە یەکێکە لە گروپەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا رایگەیاند، بەھیچ شێوەیەک رێگە نادەن ھاوکاری مرۆیی لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی سوریاوە بگاتە زیانلێکەوتوانی بومەلەرزەکە، بەڵکو تەنھا رێگە بە گەیاندنی ئەو ھاوکارییانە دەدەن کە لە تورکیاوە بۆ سوریا دەنێردرێن.

پەیوەندیدار