سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ وەفدێکی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان کە پێکهاتبوو لەهاوڕێیان بێکەس قادرو شاخەوان عەبدوڵا ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و بەختیار مستەفا بەرپرسی مەکتەبی ڕاگەیاندن بەمەبەستی دەربڕینی هاوخەمی بۆ کارەساتی رۆژئاواو باکوری کوردستان و پشتیوانیکردنی کەمپینەکانی رۆژئاوا سەردانی بارەگای پارتی یەکێتی دیموکراتی کورد لەسوریا ( یەکێتی ) یان کرد لەشاری هەولێرو لەلایەن بەرێز ئەبو سابر سکرتێری ئەو حزبەو ژمارەیەک لەئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی ئەو پارتەوە پێشوازی کران ، لەو دیدارەدا وەفدی زەحمەتکێشانی کوردستان هاوخەمی و نارەحەتی خۆی گەیاندە پارتی ناوبراو بەبۆنەی کارەساتە ناهەمووارەکەی رۆژئاو باکوری کوردستان و جەختیان لەیەک ریزی کەلی کوردستان و هاوحەباتی و خەمخواری هەمووان کرد بۆ ئەو کارەساتە گەورە جەرگبڕە و هیوای زو چاکبونەوەیان بۆ برینداران خواست و جەختیان لەپەیوەندیەکانی هەردولاو هاو خەباتی هەمووان کردەوە .







