وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، تا ئێستا گیانلەدەستدانی 11 عێراقیمان لە بومەلەرزەكەی توركیادا تۆماركردوەو لەگەڵ دەسەڵاتدارانی توركیا بەردەوامین لە چاودێریكردنی زانیارییە نوێیەكان.
ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە، لە راگەیەندراوێكدا، بڵاویکردەوە، باڵیۆزخانەكەمان لە ئەنقەرەو كونسوڵخانەكەمان لە غازی عەنتاب، چەند ژمارەیەكیان تەرخانكردوە بۆ وەگرتنی زانیاریی لەبارەی قوربانیان و بێسەروشوێنانی عێراقی لە بومەلەرزەكەی ئەم دواییەدا.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، بەوپەڕی تواناوە كاردەكەن بۆ دابینكردنی پشتیونای پێویست بۆ ئەو خانەوادە عێراقییانەی لە ناوچەكانی بومەلەرزەن لە توركیاو سوریا، سەدان سەبەتەی خۆراك و راخەرمان بەسەر خانەوادە عێراقییەكاندا دابەش كردون.
ئاماژەی بەوەشداوە، كە وەزارەتەكەیان لە رێگەی لیژنەیەكی شارەزاوە، بەشێوەیەكی مەیدانی بەدواداچون بۆ دۆخی ئەو عێراقییانە دەكات كە لەو ناوچانە دەژین روبەڕوی بومەلەرزە بونەتەوە.